٤ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٢٦
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : یەکیەتی و هەڤگریی نەتەوەیی کلیلی دەربازبوونی عێراق لە دۆخی هەستیاری ئێستایە

یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، یەکێتی و هەڤگریی نەتەوەیی بە کلیلی دەربازبوونی عێراق لە دۆخی هەستیاری ئێستا زانی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی بە سەیید ڕاجح ئەلموسەوی باڵوێزی عێراق لە تاران جەختی کرد لەسەر گرنگایەتیی پەیوەندییە پاڕلمانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەروەها درێژەی پشتیوانی و داکۆکی و یارمەتییەکانی هەمە لایەنەی ئێران بە دەوڵەت و گەلی عێراق لە شەڕی تیرۆریستان دا و دیدار و وتووێژ و تەگبیری سەرۆک پاڕلمانەکانی هەر دوو وڵاتی لە دۆخی هەستیاری ئێستای ناوچەکە دا زۆر بە گرنگ زانی.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە جێگەی گرنگی مەرجەعیعت، ڕۆڵی دەوڵەت، سوپا و حەشدی شەعبیی عێراقی بە گرنگ زانی و وتی ناسەقامی و ناهێمنیی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتە دەستێوەردەرانەکانی ئەمریکا و ڕۆڵی تێکدەرانەی ڕژێمی زایۆنی لە ئاستی ناوچەکە.

باڵوێزی عێراق لە ناوچەش لەو دیدارەدا بە یەک ئاراستە زانینی سیاسەتەکانی وڵاتەکەی و ئێران لە ئاست پرس و بابەتە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان و جیهانی ئیسلام، داوای هاوکاریی زیاتری کردلە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشە دوو قۆڵییەکان .

ڕاجح ئەلموسەوی هەروەها هیوای خواست وڵاتە ئیسلامییەکان بە هاوکاری و هاوئاهەنگی بتوانن بەرەوە جێگە و پێگەی ڕاستەقینەی ئیسلام لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا هەنگاو هەڵێنن...

کۆتایی کورتە نامە/310